Read Anywhere and on Any Device!

Subscribe to Read | $0.00

Join today and start reading your favorite books for Free!

Read Anywhere and on Any Device!

  • Download on iOS
  • Download on Android
  • Download on iOS

شوانی کورد

شوانی کورد

Erebê Şemo
3/5 ( ratings)
شوانی کورد لە مێژووی ئەدەبی کوردیدا وەک یەکەمین ڕۆمانی کورد پێناسە ئەکرێ، کە بەم هۆیەوە بەدەر لە چییەتی و چۆنیەتیی ناوەرۆکەکەی، خاوەن پێگەوپلەیەکی مێژووییە لەناو مێژووی وێژەی کوردیدا. ئەم کارە بۆ یەکەم جار لە ساڵی ۱۹۳٥ لە ئیرەڤانی پایتەختی ئەرمەنستان چاپ و بڵاو کراوەتەوە و ئینجا بۆ سەر چەندین زمان وەرگێڕدراوە و سەرەنجی بەشێ لە توێژەرانی بواری کوردناسیی بۆ لای خۆی ڕاکێشاوە، کە لەم بارەوە ئەکرێ ئاماژە بە “واسیلی نیکتین” وەک وەرگێڕی فەڕانسەیی ئەو تێکستە بکرێ. ئەم کارە هەتا ئێستا دوو جار هاتووەتە سەر پیتی “کوردی-عەرەبی”، کە جاری یەکەم لە ساڵی ۱۹۸۹ و بە سەرپەرشتیی ئەنیستیتۆی کورد لە پاریس، لەلایەن “دوکتۆر موحسین ئەحمەد عومەر ” و جاری دووهەمیش لە ۲۰۱۷ لەلایەن “زنارێ مەلێ”وە ئەم کارە کراوە.

شوانی کورد لە دوو بەشی سەرەکیی شوانی کرمانجان و چیرۆکی کوردانی ئەلەگەز پێک هاتووە کە لە هەر بەشدا، نووسەر خۆی قارەمان و کاراکتەری سەرەکیی تێکستەکەیە، بەڵام بە دوو ناوی جیاوازە. بەشی یەکەم وەک بەشی سەرەکیی ڕۆمانەکە دائەنرێت و بەشی دووهەمیش وەک درێژەی بەشی ئەوەڵ تواشا ئەکرێت. جیا لەم دوو بەشە کە ناوەرۆکی ڕۆمانەکە پێک ئەهێنن، لەم کارەدا لەلایەن وەرگێڕەوە پێشەکییەکی بۆ دانراوە کە لەودا، وێڕای ئاوڕدانەوەیەکی خێرا لەبان مێژووی پەخشانی هونەریی کوردی و دەرکەوتنی یەکەمین کورتەچیرۆک، چیرۆک و ڕۆمان لەناو کوردستاندا و هەروەها ئاماژەیەک بە ژیان و بەرهەکانی عەرەبێ شەمۆ، لە پێنج ڕەهەندی مێژوو، چین، نیشتمان، پرسی ژنان، دواکەوتووییەوە ئەم کارە شی کراوەتەوە. هەروەها، باس لە ڕێکەوتی نووسینی ئەم کارە و جۆری گوتار و وێژمانی کارەکەیش کراوە. لە کۆتاییی کتێوەکەشدا، فەرهەنگۆکێکی دەوڵەمەن دانراوە بۆ ئەوەی وا خوێنەر باشتر بتوانێ پێوەندیی لەتەک داڕشتنەوەکەدا درووس بکات.

لە بواری چۆنیەتیی وەرگێڕانی ئەم کارە، وەک وەرگێڕخۆی ئاماژەی کردووه هەر سێ مێتۆدی دەقاودەق، مەیلەوئازد و تەواو ئازاد لەو کارەیا کەڵکی لێ وەرگیراوە و لە هەندێ شوێنیش وا پێویست بووە بابەتەکە لەبەریەک کێشراوەتەوە و کەوتووەتە ناو وردەکارییەکانەوە و لە هەندێ جێگەیش خۆی لەمە پاراستووە.
Language
Kurdish
Pages
234
Format
Paperback
Publisher
وەشانخانەی مادیار
Release
May 17, 2022

Rate this book!

Write a review?

loader