ھەنبانە بۆرینە فەرھەنگێکی کوردی بۆ کوردیی ناوەندی و فارسییە کە ھۆنەر و نووسەری بەناوبانگی کورد عەبدوڕڕەحمان شەرەفکەندی نووسیویەتی و ماجید مەردۆخ ڕۆحانی پێداچووەتەوە. ھەنبانە بۆرینە بە دوو شێوەی یەک بەرگی و دوو بەرگی لە چاپ دراوە و چاپی یەکەمی لە ساڵی ١٩٩٠ لە تاراندا بووە. لە ھەموو شێوەزارەکان و بنشێوەزارەکانی زمانی کوردی لەم وشەدانەدا کەڵک وەرگیراوە و ھەوڵی ئەوە نەدراوە تەنیا وشەیەکی شێوەزارێک پەسەند بکرێت و ئەوانی تر لاببرێن. ئەلفوبێ و شێوازی نووسینی کوردی لەم فەرھەنگەدا جیاوازە و تایبەتە و لە پێشەکیی پەرتووکەکەدا لەسەری قسە کراوە.