شه‌ره‌فنامه كتێبی مێژووی كوردستان و شاكاری مێژوویی گه‌لی كوردستان ده‌زانرێ له‌لایه‌ن كوردێكه‌وه نووسرابێ، نووسینی شه‌ره‌فنامه، یان مێژووی كورد و كوردستانی میر شه‌ره‌فخانی به‌دلیسی وه‌رچه‌رخانیكی گرنگه له مێژووی كولتووری گه‌لی كوردستاندا: به‌تایبه‌تیش، چونكه له‌م كتێبه‌دا بۆ یه‌كه‌مین جار له‌لایه‌ن كوردێكه‌وه، مێژوو له دیدێكی كوردییه‌وه ته‌ماشا كراوه و نووسراوه‌ته‌وه. ئاخر پێشتر مێژووی هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌كی ڕۆژهه‌ڵات له دیدێكی ئیسلامییه‌وه له دیدی به‌رژه‌وه‌ندیی ده‌بینرا و ده‌نووسرایه‌وه. كه‌واته یه‌كێك له بایه‌خه‌كانی كتێبی ناوبراو له‌مه‌دایه، كه بۆ یه‌كه‌مین جار جه‌ساره‌ت ده‌كا مێژووی كوردستان و بنه‌ماڵه كورده‌كان له چاوی كوردێكه‌وه تۆمار ده‌كا. شه‌ره‌فخانی به‌دلیسی، كه گه‌وره‌ترین ڕووناكبیری سه‌رده‌می خۆیه‌تی، به نووسینی نه‌ك هه‌ر زانیاریگه‌لێكی زۆری له‌باره‌ی ئه‌تنۆگرافیا و ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی و جوگرافیا و ژیانی سیاسی و ده‌سه‌ڵاتی كورد و زمان و به‌ستینه هه‌مه‌جۆره‌كانی كۆمه‌ڵگای كوردی بۆ تۆمار كردووین، به‌ڵكو وێنه‌یه‌كی وردبینیشمان له‌رێگه‌ی ئه‌و میناتۆرانهوه پێشكه‌ش ده‌كات له‌باره‌ی ژیانی كوردستان له سه‌ده‌كانی پازده و شازده‌هه‌مدا. ئه‌مه جگه له بایه‌خی هونه‌ریی ئه‌و میناتۆرانهی ده‌گه‌ڵ كتێبه‌كه‌دا ده‌كه‌ونه به‌ر چاوان.